سێ شه‌ممه‌ 16 نیسان 2024

کاسبکارێکی کورد پێش دەستبەسەرکرانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کاسبکارێکی کوردی خەڵکی سەرپێڵی زەهاو،لە کاتێ دەستبەسەرکردنی لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمەوە ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕۆژی هەینی ١٢ی گەلاوێژ ، کاسبکارێکی کورد بە ناوی بەرزان ئەلیاسی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو لە ڕێگای بەکارهێنانی چەقۆ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێ هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ناوبراو لە کاتێک کە هێزە ئەمنییەکان بەتەمابوون دەستبەسەری بکەن، بە چەقۆ لەملی خۆی داوە، هەر بە هۆیەوە گیانی لە دەست داوە.

بەرزان کاسبکارێکی دانیشتووی ئاوایی (ئەلیاس مەحموود نادر) سەر بە شاری سەپێڵ زەهاوە سەر بە پارێزگای کرماشان بووە کە ماوەیەک پیش دەستبەسەر کرا بوو و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

ناوبراو لە دوای ئەوەی کە لەلایەن دەزگای دادگای ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە و هێزە ئەمنییەکان ویستوویانە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی بکەن، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …