چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

گیان لە دەستدانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی هێزەکانی ڕژیم

بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران لە شاری سلماس، کۆڵبەرێکی دیکەی کورد گیانی لە دەستدا.

شەوی چوارشەممە کۆڵبەرێکی کورد خەڵکی یەکێک لە ئاواییەکانی سەر بە شاری سەڵماس،بە تەقەی هێزە چيکدارەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لە دەست دا.

ئەو کۆڵبەرە کوردە بە ناوی “سڵێمان بادۆشێوە”، خەڵکی ئاوایی “دەرگە”سەر بە بەشی کۆساری شاری سەڵماس بووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: هێزەکانی ڕژیم، لە نزیک ئاوایی “شناتاڵ” تەقەیان لە کاروانێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا، سلێمان بادۆشێوە گیانی لە دەست داوە.

بە پێ هەواڵیئ گەیشتوو؛هێزە چەکدارەکانی ڕژیم بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشتر، کۆڵبەرانیان داوەتە بەر دەسڕێژی گوللـە.

هەروەها جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە نیزامییەکانی ڕژیمی ئێران،لە سنووری چاڵدێران ژمارەیەک لە کۆڵبەرانی کوردیان دایە بەر دەسڕێژی گولـلە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “بێهزاد خەلیلی حەیدەرانلوو”، تەمەن ٢٥ ساڵ و “جەعفەر دەلایی میلان”، تەمەن ٣٠ ساڵ، بە سەختی بریندار بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …