شه‌ممه‌ 20 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / ئێران / شەپۆلی خۆپیشاندانەکان لە ئێران تا دێت پەرە دەستێنێت

شەپۆلی خۆپیشاندانەکان لە ئێران تا دێت پەرە دەستێنێت

شەپۆڵی نوێی ناڕەزایەتیە بەربڵاوەکانی خەڵک لە پارێزگا گەورەکانی ئێران سەر لە نوێ دەستی پێکردووەتەوە و خەڵکی ناڕازی خوازیاری لە نێو چوونی ڕژیمی ئیسلامی ئێرانن.

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست: لە شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەت شاری سنە ئەگەری سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی زۆرترە،بەلام ئەو شارە بە تەواوی میلیتاریزە کراوە و کەشێکی ئەمنییەتیی‌و، سەرکوتکەرانە بەسەر شارەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا زاڵ بووە.
خەڵکی شارەکانی ئیسفەهان، شیراز، کەرەج‌، تاران‌و، ئەراک بۆ ناڕەزایەتیی لە بەرامبەر گەندەڵیی دام‌و دەزگاکانی ڕێژیمی ئێران، ڕژاونەتە سەر شەقامەکان‌و لەدژی ئەو ڕێژیمە درووشمی نەمانی دەدەن.
هەروەها لە شارەکانی ئیسفەهان‌و کەرەج، لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا هێزە سەرکووتکەرەکانی ڕێژیم هێرشیان کردۆتە سەر خەڵک‌،هێزەئەمنیەتیەکان و ئینتیزامیەکان بە ماشێنی دژە شۆڕش‌و ئاوپڕژێن‌و گازی فرمێسک‌ڕێژ هەڵیان کوتاوەتە سەر خۆپێشاندەران‌و چەند کەسیش بریندار بوون و دەیان کەسیش دەستگیر کراون.
لە شاری تارانیش ناڕەزایەتییەکان بۆ دوویەمین شەودەستی پێکردووە و هەر بەردەوامە وخەڵک درووشمی وەکوو: مەرگ‌و نەمان بۆ دیکتاتۆر، مەرگ‌و نەمان بۆ خامنەیی، ڕق و تووڕەیی خۆیان لە و ڕێژیم وبەرپرسان دەربڕی.

هەربە مەبەستی بەربڵاوتر بوونی خۆپیشاندانە ناڕەزایەتیەکان ،چالاکانی مەدەنی‌و سیاسی بە پێشکەشکردنی وتارو بڵاوکردنەوەی گرتەڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوایان لە سەرجەم خەڵکی شاروپارێزگاکانی ئێرانیان کردووە  کە کۆ ببنەوەو ناڕەزایەتی خۆیاندژ بە ڕێژیم دەرببڕن‌ و تا گەیشتن بە مافە ڕەواکانیان دەست لە ناڕەزایەتی‌و خۆپێشاندان هەڵنەگرن.

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.