چوار شه‌ممه‌ 19 حوزه‌یران 2019
ماڵەوە / کوردستان / بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی ڕژیم

ڕۆژی پێنجشەممە ١١ گەلاوێژ هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری چاڵدێران و لە نزیک ئاوایی عەموخانزی تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران کرد و لەئاکامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار کراون.

ئەو دوو کۆڵبەرە کوردە بە ناوەکانی جەعفەر دەلایی میلان و خەلیل حەیدەرانلو کە بە توندی بریندار بوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

بە پێی هەوڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:جەعفەر بە هۆی سەختی برینەکەیەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری تەورێز گوازراوەتەوە و بێهزادیش لە نەخۆشخانەی ماکۆ لە ژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە

هەروەها لە هەواڵێکی دیکە هاتووە کەهێزەچەکدارەکانی ڕژیمی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە سنوری کانی زەردی سەردەشت تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و دەستیان بەسەر کەل و پەلی ئەو کۆڵبەرانەدا گرتووە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بەندکراوێکی کورد لە پەتی سێدارە ڕزگاری بوو

زیندانیەکی کورد کە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو و بڕیار بوو سەر لە بەیانی ڕۆژی دووشەممە …