پێنج شه‌ممه‌ 28 ئازار 2024

دارستانەکانی مەریوان لە نێو ئاگردا

ڕۆژی پێنج شەممە ۱۱ی گەلاوێژ ئاگرێکی بەهێز دارستانەکان و لەوەڕگەکانی ئاوایی “شەڕکە” سەر بە شاری مەریوانی گرتەوە و ڕووبەرێکی زۆر لەو شاخ و کێوانە بە تەواوی سوتێنرا.

 

بەپێی  هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: لە کاتی ئاگر کەوتنەکەدا هیچ لایەن و دامەزراوەیەکی حکوومی و پێوەندیدارەکان بە هانای ئەو ئاگرکەوتنە و ئەو کەسانەی کە بە شێوەی خۆبەخشانە خەریکی بەرگری کردن و کوژاندنەوەی ئاگری ژینگە بوون، نەچوون، و تەنیا ئەنجوومەنی سەوزی چیا پاش تێکۆشان وهەوڵێکی زۆر توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کردووە.

جێگەی باسە ،سپای پاسدرانی ڕژیمی ئێران وەکوو هەموو کاتێک بەنیەتی لە ناو بردن و چۆڵ کردنی ئاوایەکان و قاقڕ کردنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کەڵک وەرگرتنی سەربازی ونانەوەی بنکەو بارەگا بۆ هیزەکانی سەرکوتکرەکانی لەلایەن دەست وپێوەندییەکانییەوە هەموو ساڵێک لە وەرزی هاویندا ئاگر لە دارستانەکان و ژینگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەدات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …