چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

 بەڵێنە درۆەکانی جێگری ڕۆحانی لە سردانی بۆ کرماشان

ئیسحاق جەهانگیری، جێگری سەرکۆماری ڕێژیم، ڕۆژی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ، بە مەبەستی کرانەوەی ماڵە نۆژەنکراوەکانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی پارێزگای کرماشان سەردانی ئەو پارێزگایە کرد.

 

ئیسحاق جەهانگیری، بە مەبەستی چۆنییەتی بەسەرکردنی نۆژەنکردنەوەی ئەو ناوچانە، سەردانی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کردووە و لە ڕێوەڕەسمێکدا چەند خانوویەکی نۆژەنکراوی ڕادەستی خەڵک کردووە.

ناوبراو و هەروەها تەواوی ئەو بەرپرسانەی رێژیم لە کرماشان، کە سەردانی ناوچەکان و خەڵکی لێقەوماوی بۆمەلەرزەکەیان کردووە، ، دەستیان کردووە بە بەڵێن و درۆشمداندانی درۆ، کە بە زووترین کات هەموو کێشەکانیان چارەسەردەبێت.

ئێستا کەزیاتر لە ٩مانگە لەو کارەساتە تێپەڕ دەبێت، بەرپرسانی ڕێژیم هەندێ ئاماریان لە نۆژەنکردنەوەی خانووەکان بڵاو کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە، کە ٥٣ لەسەدی کاری نۆژەنکردنەوە ئەنجام دراوە و پرۆژەکان هەروا بەردەوامە، ئەم ئامارانە لە لایەن جەهانگیری و وەفدەکەی لە حاڵێکدان، کە سەعید قاسمی بەرپرسی گرووپی جیهادی ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان، باسی لەوە کردووە، بە هۆی گرانبوونی نرخی کەرەسەکان لە هەموو بوارێکدا لە بازاڕی ئەمڕۆی ئێران ، کاری بیناسازیی لەو ناوچانە ڕاگیراوە و زۆربەی پەیمانکارە دەوڵەتییەکان، کارەکانیان بەجێ هێشتووە.

ئیسحاق جەهانگیری، دیسان لەبەرژەوەندی پروپاگاندە بۆ دەسەڵاتی ڕێژیم تەنیا بەڵێنی درۆ بە خەڵک دەدات و تەنانەت ئەو هەواڵنێرانەش کە سەردانی ئەو ناوچانە دەکەن، بە هۆی ئەوەی کێسەیان بوو درووست نەبێت کێشە و گرفتی خەڵک بە شێوەی ڕاستییەکەی بڵاو ناکەنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە حەفتەی ڕابردوودا،بۆمەلەرزەیەکی دیکە ئەو پارێزگایە هەژاند،کە چی ئەم بۆمەلەرزەیە زۆر بە هێز نەبوو بەڵام بە پێی ڕاپۆرتەکان نزیک بە سەد خانووی نۆژەن کراو بە تەواوی ڕوخاوون.

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی٧،٣ لە پلەی ڕیشتەرمانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو پارێزگای کرماشانی هەژاند. کە لە ئەنجامی ئەم بوومەلەرزەیە نزیک بە ٥٠٠ کەس گیانیان لە دەستدا و زیاتر لە ١٢٠٠٠هەزارکەسیش بریندار بوون،ئەو بوومەلەرزەیە زیانی بە حەوت شار و شارۆچکە و زیاترلە هەزار گوندی پارێزگای کرماشان   گەیاندووە.لە ڕەوتی بوومەلەرزەی ٧،٣ لە پلەی ریشتەری کرماشان نزیکەی سی هەزار ماڵ بەتەواوی ڕووخاون و یان کەم و زۆر تووشی زیان هاتوون. .

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …