سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

خۆپیشاندان و نارەزایەتیەکان لە شارەکانی ئێران بەردەوامە

ڕۆژی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ  بەشێك لە كاسبكاران و شۆفێران و مامۆستایان لە شارەكانی کەرەج، تاران و ئەسفەهان و ئەهواز و ڕەشت، دژی بێكاری و گرانی نرخی بازاڕ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا و دەیان كەسیش لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ڕژیمەوە دەستگیركران.

 

بە پێیی سەرچاوە هەواڵەکان، سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە گروپێك لە شۆفێری تەكسییەكان و بارهەڵگرەکانی شاری ئیسفەهان لە دژی گرانی و خراپی باری ئابووری وڵات خۆپیشاندانیان دەستپێكرد، دوایی دووكان و بازاڕ داخران و خۆپیشاندانەكە بەرفراوانتر بوو.

هێزەكانی پۆلیسی لە دەوروبەری خۆپیشاندانەكە کۆدەبنەوە و هەوڵیاندا ڕێگانەدەن بە خەڵکی زیاتر بەشداری ئەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتیانە بکەن.

خۆپیشاندەران دروشمی دژ بەسیاسەتە ئابورییەكانی دەوڵەت دەڵێنەوە و هەروەها داوای پشتگیری لە خەڵك دەكەن.

ئەمە لە كاتێكدایە كەڕۆژی ڕابردوو لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بانگەوازی بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لەدژی گرانی و هەڵئاوسانی ئابوری لە هەموو شارەكانی ئێران كرابوو.

سەر لە ئێوارەی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ،لە زۆربەی شارەکانی ئێران خەڵک بە دەم ئەو بانگەوازەوە ڕویشتن و خۆپیشاندانی بەرفراوانیان دەست پێ کردووە و بە دروشمی دژی خراپی ئابووری وحکوومەت هاتنە سەر شەقامەکان، بە تایبەت لە شاری کەرەج خۆپیشاندانەکان بەربڵاوترە و هێزەکانی پولیس و لیباس شيخسییەکان ڕژاونەتە نێو شەقامەکان و دەستیان کردووە بە تەقەکردن و گازی فرمێسک ڕێژ بەرەو خۆپیشاندەران، کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەوڵە بەردەوامە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …