گواستنەوەی محەمەد پەتایشی لە زیندانی ورمێ بۆ ئیتلاعاتی سپای پیرانشار

محەمەد پەتایشی پاش ٤ مانگ بەندکردنی لە زیندانی ناوەندی شاری ورمێ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری پیرانشار گوازرایەوە.

 

ڕۆژی سێ شەممە ٩ی گەلاوێژ محەمەد پەتایشی، چالاکی سیاسی خەڵکی پیرانشار، لە زیندانی ورمێ،بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم پیرانشار گوازرایەوە.

گوازرانەوەی ناوبراو بۆ پیرانشار لە کاتێکدایە کە بنەماڵەکی بڕیار بوو ئەمڕۆ بە مەبستی چاوپێکەوتنی ناوبراو سەردانی زیندانی ورمێ بکەن.

محەمەد پەتایشی تەمەنی ٤٨ ساڵە و خەڵکی شاری پیرانشارە،کە ڕۆژی سێ شەممە ٨ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزوسیۆنی دژبەری ئێران دەستبەسەر کرابوو، لەلایەن هیزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستگیر کراو و دوای سێ مانگ ڕاگیران لە زیندانی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری پیرانشار و ورمێ بۆ زیندانی ناوندیی ورمێ گوازرایەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …