چالاکانی مەدەنی شاری بۆکان لە ژێر چاودێری و هەڕەشەی ئیتلاعات

هێزە ئەمنیەتیەکانی رێژیم ماوەیەکە هاوکات لە گەڵ میلیتاریزە کردنی شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و هێنانی چەکوچۆڵی قورس بۆ ناوچە سنوورییەکان، بە هەموو شێوەیەک و بیانوویەک چالاکانی سیاسی و مەدەنی کورد بانگهێشت دەکەن و هەڕەشە و لێپرسینەوەیان لێدەکەن.

 

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی ڕژیم لە شاری بۆکان ، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوودا گوشار وهەڕەشەکانیان بۆ سەر چالاکانی مەدەنی وسیاسی ئەو شارە زۆرتر کردووە
بە هۆی بەردەوامی ناڕەزایەتیەکان و مانگرتنەکان لە ئاستی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە دەسەڵاتدارانی ڕژیمی تووشی شڵەژاویی کردوە، هەربۆیە بە هەموو شێوەیەک گوشاریان خستۆتە سەر چالاکانی مەدەنی وسیاسیی کورد و هەڕەشەیان لێدەکەن .

هەروەها ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری بۆکان بە پێوەندی گرتن و، بانگهێشت کردنی چالاکانی شاری بۆکان بە توندی هەڕەشەیان لێدەکەن کە دەبێت لە ئاستی رووداوەکانی ئێران و کوردستان بێدەنگ بن و چالاکییان نەبێت وڕاشیانگەیاندوە لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی ئەو بڕیارانە، رووبەرووی سزای قورس دەبنەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …