دوو شه‌ممه‌ 11 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئەرسەلان هیدایەتی لە زیندان دەمێنێتەوە

دادگای گشتی وشۆڕشی شاری سنە، لەگەڵ ئازادکردنی کاتی چالاکێکی مەدەنی کورد دژایەتی کرد.

لە دوایی سێ حەفتە لە دەستگیر بوونی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی شاری قوروە بە ناوی ئەرسەلان هیدایەتی، لە لایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە، لەگەڵ ئازادکردنی کاتی ئەو چالاکە مەدەنیە بە دانانی بارمتەی دژایەتی کرد.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕێ زاگرۆس پۆست:ناوبراو لەماوەی بەندکرانیدا لە دەست پێڕاگەیشتن بە پارێزەربێبەری کراوە و تا ئێستا دادگایی تۆمەتی ناوبراو بەڕێو نە چووە و لە تۆمەتی ‌وەپاڵدراوی ناوبراو هیچ جۆرە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بە ئەو چالاکە مەدەنیە ڕانەگەیندراوە.

ئەرسەلان هیدایەتی ڕۆژی ١٥ی پووشپەڕ،  بە هۆکاری نادیار لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری سنەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سنەدایە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …