چوار شه‌ممه‌ 24 نیسان 2024

مانگرتنی زەینەب جەلالیان و ۹ زیندانی دیکە

زەینەب جەلالیان لەگەڵ ۹ زیندانی دیکەی تاوانە ئاساییەکان لەناڕەزایەتی دژ بە پشکنینی ژوورەکەیان و چاوپێکەوتنی حەوتانەی زیندان لە زیندانی خوی مانیان لە خواردن گرت.

لە چەندد ڕۆژی ڕابردوودا لە دوایی پشکنینی ژووری ئەم زیندانیانە مۆبایلەیەک لەلایەن ڕایەدارانی زیندانەوە دۆزرایەوە ودەستی بەسەردا گیرا.

ڕایەداری پاراستنی زیندان بە ئەنقەست دۆسیە بۆ زەینەب جەلالیان و ٩ زیندانی دیکەی ئەو بەنددە، چەندد جار لێپرسینەوەیان لێکراوە

ڕۆژی ۷ی گەلاوێژ،لە دوایی بانگهێشتی سەرلەنوێی ئەم زیندانیانە پێیان ڕاگەیاندراوە تا ئەو کاتەی خاوەنی ئەم موبایلە ئاشکرا نەکرێت هەموو دە زیندانی ژووری یەکی بەندی ژنان لە پێداویستییە سەرەتاییەکانی زیندان و هەروەها چاوپێکەوتنی حەوتانە بێبەری دەکرێن.

لەناڕەزایەتی دژ بەم بێبەری کردنانە سەرلە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ۸ی گەلاوێژ، زەینەب جەلالیان لە گەڵ ٩ زیندانی دیکەی ژووری بەندی ژنان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن ولەنامەی مانگرتنەکەیاندا بە بەرپرسانی زیندانیان ڕاگەیاندووە تا پوچەڵ کردنەوەی ئەو بێبەری کردنانە درێژە بە مانگرتنەکەیان دەدەن.

بەندی ژنانی زیندانی ڕژیم لەشاری خۆی خاوەنی سێ ژوورە و ۳۸ بەندکراوی تێدایە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …