سێ شه‌ممه‌ 5 تشرینی دووه‌م 2024

هەڕەشەی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لە ئەمریکا و داخستنی گەرووی هورموز

سوپای پاسدارانی ڕژیم دووپاتیكرده‌وه‌، تاران ده‌توانێت گه‌رووی هورمز دابخات و كاریگه‌ری زۆری بێت،و ئاستی ئاسایشی ده‌روازه‌ ئاوییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ بخاتە مەترسییەوە.

‌ یه‌دوڵا جوانی، یاریده‌ده‌ری فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران بۆ كاروباری سیاسی، له‌ لێدوانێكدا له‌باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی ئاخۆ ئێران ده‌توانێت گه‌رووی هورمز دابخات؟ وتی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا ویستی بەڵێنەکانی له ‌دژی ئێمه‌ به‌كاربهێنێت، شتێكی زۆر ئاساییه‌ كه‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی ئێرانیش هه‌موو تواناكانی خۆی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ بخاته‌ گه‌ڕ، بۆئه‌وه‌ی پارێزگاری له‌ به‌ژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی ئێران بكات، هه‌ربۆیه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ره‌شه‌یان له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمان كرد، ئێمه‌ش هه‌ره‌شه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان ده‌كه‌ین.

جوانی جه‌ختی كرده‌وه‌، دۆخ و هه‌ڵكه‌وتی جوغرافیای سیاسی ئێران و بوونی پێگه‌ هه‌ستیاره‌كه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ دۆخی ئەمنی ئاسایشی ده‌روازه‌ ئاوییه‌كانه‌، له‌وانه‌ش ده‌ریای سوور.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ریای سوور ناكه‌وێته‌ سه‌ر سنووره‌كانی ئێران، به‌ڵكو ده‌كه‌وێته‌ رۆژئاوای عه‌ره‌بستان‌، ته‌نیا به‌شێكی گه‌رووی بابولمه‌نده‌ب له‌ باشووری ئه‌و ده‌ریایه‌ ده‌كه‌وێته‌‌ سنووری ئاوه‌كانی یه‌مه‌ن‌ و حووسیه‌ شیعه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ كه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پشتگیری ده‌كرێن كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ده‌كه‌ن، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا چه‌ند رۆژ پێش چه‌كدارانی حووسی له‌و ناوچه‌یه‌ هێرشیان کردە سه‌ر دوو كه‌شتی گواستنه‌وه‌ی نەوتی عه‌ره‌بستان ،  هەر بەم هۆیەوە  گرژی زیاتری له‌ ناوچه‌كه‌ هێنایە ئاراوە.

ئه‌و فه‌رمانده‌ی سپای پاسداران ئاماژه‌ی بەوە کرد، ئاسایشی گه‌روو و ده‌روازه‌ی ئاوییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری خواستی سیسته‌می سیاسی له‌ ئێران، هه‌ربۆیه‌ش هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌مان لێ بكات كه‌ هه‌نارده‌ نه‌وتییه‌كانمان راده‌گرێت، با چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی هاوشێوه‌مان لێ بكات.

ئه‌م هه‌ره‌شانه‌ی سپای پاسداران دوای ئه‌وه‌ دێن، كه‌  ئه‌مه‌ریكا به‌ به‌رده‌وامی هه‌ره‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای ئابووری بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات، كه‌ نه‌وتی ئێران ده‌كڕێن و بەر بە فرۆشتنی نەوتی ئێران دەگرێت .

سەپاندنی گەماروە ئابووریەکان،لە لایەن ئەمریکاوە لە ١٥ی گەلاوێژ دەست پێدەکات،لە دوایی کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و پێنج وڵاتی دیکە،کاریگەری زۆری لە باری ئابووریەوە لە سەر ئێران داناوە و هەر ئەمەش بوەتە هۆی بێکار بوون و کەم بوونەوەی داهاتی خەڵک،بارودۆخی ئێستای ئێران زۆر نالەبار بووە و ناڕەزایەتیەکان لە ناو خۆی وڵات تا دێت زیاتر دەبێت ،وڕژیم کەوتوەتە ژێر گوشار بۆیە دەیەوێت بە هەڕەشە کردن خۆی ڕزگار بکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …