سێ شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / وەرزشوانێکی کورد پلەی یەکەمی پێشبڕکێ جیهانی بەدەست هێنا

وەرزشوانێکی کورد پلەی یەکەمی پێشبڕکێ جیهانی بەدەست هێنا

 وەرزشوانێکی کورد توانی لە پێشبڕکێی جیهانی پاورلیفتینگی ئازادی وڵاتی گورجستان،پلەی یەک بە دەست بێنێت.
موحسن ئەنساری، وەرزشوانی کوردی خەڵکی شاری سەقز، لە پێشبڕکێیەکانی پاورلیفتینگی ئازاد، کە لە وڵاتی گوڕجستان بەڕێوەچوو، میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.
ئەو وەرزشوانە کوردە کە ئەندامی تیمی میللی ئێرانە،و لەو پێشبڕکێیەکەدا بەشداری کرد و توانی  میداڵی زێڕ بۆ خۆی مسۆگەر بکات.
وەرزشوانانی کورد لە ڕۆژهەلاتی کوردستان سەرەڕای سیاسیەتی هەڵاواردنی ڕژیمی ئێران و دابین نەکردنی پێداویستییەکان لەلایەن بەرپرسانەوە ،بەردەوام توانیویانە لە پێشبڕکێیەکانی نێو خۆی وڵات و نێودەوڵەتییەکاندا سەرکەوتن بە دەستبهێنن.

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.