هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

خۆکوژی دوو کچی مێرمنداڵ لە سەرپێڵ زەهاو

لە دوایی بۆمەلەرزەکەی ساڵی ڕابردووی پارێزگای کرماشان بە هۆی پێڕانەگەیشتن و کەم تەرخەمی بەرپرسانی ڕژیم بەو ناوچانە،خەڵکی لێقەوماو تووشی سەدان کێشە و لە باری دەروونیەوە تووشی خەمووکی بوون،کە تا ئەمڕۆ قوربانی لێدەکەوێتەوە.

ڕۆژی یەکشەممە ٧ی گەلاوێژ دوو کچی مێر منداڵ بە ناوەکانی مریەم ڕۆستەمی تەمەن ١٧ ساڵ و نووشین ڕۆستەمی تەمەن ١٦ ساڵ خەڵکی سەرپێڵ زەهاو بە هۆی کێشەی پێداویستیەاکنی ژیانیان و گوشاری دەروونی  کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: نووشین ڕۆستەمی خەڵکی ئاوایی قەڵخانی و مریەم ڕۆستەمی خەڵکی ئاوایی زەعفەران سەر بە شاری سەرپێل زەهاو بوون.

ئەوو دوو کچە مێرمنداڵە هەر دووکیان خزم بوون و لە ڕێگای خواردنی حەبەو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.

ئەو دوو کچە مێرمنداڵە لەماوەی چەند حەفتەی ڕابردوودا بە هۆی ژیانی سەخت و پڕ لە ئازاری دوای بوومەلەرزە و گوشاری دەروونی، تووشی خەمۆکی بوون.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …