سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بەهای یەک دۆلار لە ئێران ١١هەزار تمەنی تێپەڕاند

ئەمڕۆ یەکشەممەنرخیدۆلاری ئەمریکا لە بازاڕەکانی ئێران گەیشتووەتە زیاتر لە ١١ هەزار تمەن و هاوکات نرخی سکەش چوار ملیۆنی تێپەراندووە.

بە داخرانی بازارە جیهانییەکان لە ڕۆژی یەکشەممە، بەهای دۆلار یەک دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئێران لە هەندێ شوێنی تاران و شارەکانیتر گەیشتووەتە سەرووی ١١ هەزار تمەن و ئەمە بەرزترین بەهایە تا ئێستا تۆمار کراوە و لە بەیانییەوە نزیکەی دوو هەزار تمەن گران بووە.

بەهای دراوەکانی دیکەش هەر ئەمڕۆ لە بازارەکانی ئێران بەرزبوونەوەیان بە خۆیانەوە بینیوە بۆ نموونە یەک یۆرۆ گەیشتووەتە ١٣ هەزار تمەن .

ناسەقامگیریی بازاری دراوی ئێرانی پاش هاتنە دەرەوەی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێران و گرژی و ئاڵۆزی و خۆپیشادانەکانی تاران و شارەکانی دیکەی ئێران، سەری هەڵداوە و ڕۆژ لە دوای ڕۆ ئەم ناسەقامگیرییە و بەرزبوونەوەی بەهای ئەرز لە بەرانبەر تمەنی ئێرانیدا زیاتر دەبێت، و بڕیارە ڕۆژی دووشەممە لە بازاری تاران مانگرتنێکیی گشتی دەست پێ بکاتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …