هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023
????????????

گیان لە دەستدانی ١٤ کەس لە نێو ڕووبار و بەنداوەکانی پارێزگای ورمێ

لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاویدا،لە پارێزگای ورمێ ١٤ هاوڵاتی لە کاتی مەلە کردن لە نێو بەنداوەکان و ڕووبارەکاندا گیانیان لە دەستداوە.

بە وتەی بەڕێوەبەری ڕووداو و فریاکەوتنە پزیشکییەکانی پارێزگای ورمێ: لە سەرەتای ئەمساڵدا، ١٤ کەس لە کاتی مەلەکردن لە بەنداو و ڕووبارەکانی ئەو پارێزگایە لە نێو ئاودا خنکاون.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەتا ئێستا ١٤ کەس، بە هۆی ناشارەزا بوون بە مەلە کردن، لە کاتی مەلەکردن لە ئاودا خنکاون، کە ٤ کەسیان لە بەنداوەکان و ١٠ کەسیتریش لە ناو ڕووبارەکان خنکاون.

ئەو چواردە کەسە لە بەنداوەکانی قەنبەری، بەنداوی سیلوانا و ڕووباری زەڕینەڕوود و باراندۆز لە پارێزگای ورمێ گیانیان لە دەستداوە.
هەروەها بە وتەی بەڕێوەبەری ناوەندی بەڕێوەبەریی ڕوداو و فریاکەوتنەکان، سێ کەسی دیکەش لە کاتی بارانبارین و هەستانی لافاو گیانیان لە دەست داوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …