سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

مانگرتنی کرێکارانی کوردی کورەخانەکانی شاری تەورێز

کرێکارانی کوردی کورەخانەکانی شاری تەورێز لە پارێزگای ئازەبایجانی ڕۆژهەڵات، کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کرێکارن بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەر بڕین بە کەم بوونی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.

 

لە ڕۆژی شەممە ٦ی گەلاوێژ، زیاتر لە ٢٠٠٠کرێکاری کورد لە کوورەخانەکانی شاری تەورێز مانیان گرتووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست:ئەو کرێکارانە کوردە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادنەکردنی حەقدەستەکانیان دەستیان دایە ناڕەزایەتی دەربڕین و مانگرتن.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا نرخی هەموو شتێک بە نیسبەت ساڵی پێشوو چەند بەرابەر بەرز بووەتەوە،بەڵام حەقدەستی کرێکارانی کوورەخانەکان هەر وەک خۆی ماوەتەوە.

بە وتەی یەکێک لەو کرێکارانە؛ ساڵی ڕابردوو ئەوان بۆ بڕینی هەر ١٠٠٠ خشت بڕی ٣٧ هەزارتمەنیان وەرگرتووە و ئەمساڵیش هەر ئەو بڕە پارە دیاری کراوە بۆمان.

شایانی باسە کە ئەو کرێکارانە تا ئێستا چەند جار داواکاریەکانیان بە بەرپرسان ڕاگەیاندووە و ناڕەزایەتیان دەر بڕیە،بەڵام لە لایەن ساحیب کارەکەیانەوە هیچ وڵامێکیان نەدراوەتەوە و ئەو بڕە پارەیە زیاد نەکراوە.

زۆرتر لە ٥٠٠ بنەماڵەی کورد کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس دەبن، لە کوورخانەکانی شاری تەورێز لە دۆخیکی ناجێگیر و بە کەمترین حەقدەست خەریکی کار کردنن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …