پێنج شه‌ممه‌ 18 ته‌مموز 2019
ماڵەوە / کوردستان / کرێکارێکی کورد چارە نووسی نادیارە

کرێکارێکی کورد چارە نووسی نادیارە

کرێکارێکی کورد بە ناوی ئەرەستوو مورادی خەڵکی ئاوایی سەرهویە سەر بە شاری سنە لە لایان هێزەکانی  ئێتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە دەستگیر و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

ئەرستوو کرێکاری بیناسازیە و لە تارانکاری دەکرد و باوکی دوو منداڵە.

ئەم کرێکارە کوردە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حێزبە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی ئێران دەستگیر کراوە  و پاش دەستبەسەر کردنی،نابراو بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە و تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و بارو دۆخی ناوباو هیچ زانیاریەک لەبەر دەستدا نییە و سەرەڕای سەردانی بنەماڵەکەی بۆ بنکە و ناوەندە ئیتلاعاتییەکان نەیانتوانیوە هیچ وڵامێک وەر بگرن.

جێگای باسە کە هێزەکانی ڕژیم لەم دواییانە گرتن و هەڕەشە و گوشار خستنە سەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی کورد لە لایەن چڕتر بووەو و تەنانەت چالاکانی کرێکاریش سەرەڕای نەبونی هیچ جۆرە خزمەتگوزایەکی تایبەت و ستاندارد لە هەلومەرجێکی زۆر نالەباردا درێژە بە کار و ئەرکەکانیان دەدەن،لە زۆربەی مافەکانیان بێ بەش کراون و بە توند و تیژی هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکەن.

 

بابەتی هاوپۆل

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ شاری بۆكان

کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان لە کاتی کارکردندا تووشی ڕووداوی کار بوو و به‌هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست …