یه‌ك شه‌ممه‌ 26 تشرینی دووه‌م 2023

یاریزانێکی سەقزی خەڵاتی باشترین یاریزانی پێ بەخشرا

یاریزانێکی تۆپی پێ خەڵکی شاری سەقز  وەکوو باشترین یاریزان لە ئێران دەستنیشان و خەڵات کرا.
کچە یاریزانێکی تۆپی پێ بە ناوی کوێستان خوسرەوی خەڵکی شاری سەقز و ئەندامی پەلی میللی ئێران لە ڕێوڕەسمێکدا، وەکوو باشترین یاریزان، لە لیگی سەرتری وڵات  دیاری کرا.

کوێستان خوسرەوی لە دایکبووی شاری سەقز و ماوەی ١٣ ساڵە بە شێوەی حیرفەیی لە بواری وەرزشی تۆپی پێ دەستی بە کار و چالاکی کردووە.
ئەو یاریزانە کوردە لە لایەین فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئێران وەکوو باشترین یاریزانی لیگی سەرتری کچان لە ئێران دەستنیشان کرا و خەڵاتی ڕیزلێنانی پێ‌بەخشرا.
ئەو کچە یاریزانە کوردە لە پەلەکانی تۆپی پێی لیگی سەرتری ئێران وەکوو ، عۆقابی مازەندەران، شن سای ساوە و پەیکانی تاران وەکوو یاریزانی ئەسڵی یاریی کردووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …