هه‌ینی 8 كانونی یه‌كه‌م 2023

ئاگر تێبەردانی ژینگەی دەوروبەری شاری سەقز

ڕۆژی دووشەممە ۱ی گەلاوێژ لە لایەن دەست و پەیوەندیەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێرانەوە ناوچەیەکی زۆر لە ژینگەو بەرزاییەکانی دەوروبەری شاری سەقز ئاگری تێبەردرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست ، ئەو شوێنانەی کە ئاگری تێبەرداوە، ڕووبەرێکی بەرینی لە دەورووبەری بنکەی سەربازی ساڵح ئاوا تا بەرزاییەکانی جاقل کە پانتایەکی یەکجار زۆر و زەوی کشتوکاڵی هاوڵاتیان و لە زۆر شوێندا ژیان و ماڵی خەڵکی تێدا بووە.

جێگەی ئاماژەیە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە بە هاوکاری خەڵکی ناوچەکە و ناوەندی ئاگر کوژێنەوەی ئەم شارە و ئەنجوومەنی ژینگە پارێزانی ساحێب بەڕێوە چوو، کە ئەنجوومەنی ژینگە پارێزانی شارۆچکەی ساحێب زۆربەی قورسایی و بەڕێوەبردنی لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەڕێوە برد.

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …