سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

کوژرانی زیندانیەک لە زیندانی شاری دیواندەرە

زیندانییەکی کورد خەڵکی یەکێک لەئاواییەکانی شاری دیواندەرە،لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی لەگەڵ زیندانیەکی دیکە لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە گیانی لە دەست دا.
ناسر کەریمیان،زیندانی خەڵکی دیواندەرە لە زیندانی ئەو شارە بە هۆی تێکهەڵچوون لە گەڵزیندانیەکی دیکە گیانی لە دەست داوە، ئەو شەڕ و تێکهەڵچوونە ئێوارەی ڕۆژی یەک شەممە ٣١ی پووشپەڕ لە زیندانی ئەو شارە ڕووی داوە و ناسر بە دەستی بەندکراوێکی دیکە کە خەڵکی شاری سەقز بووە کوژراوە.

ناسر، لە کاتی دەمەقاڵێ لەگەڵ زیندانییەکی دیکەی ، مێشکی زەربەی بینیوە و ئەمەش بووەتە هۆی گیان لە دەستدانی ناوبراو.

تەرمی ناسر ڕەوانەی پزشیکی یاسایی شاری سنە کراوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.
ناسر کەریمیان خەڵکی ئاوایی ڕەشیدئاوای دیواندەرە بووە و ماوەیەک پێش بە هۆی قەرزەوە دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرابوویەوە.

 

 

ڕۆ
 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …