سێ شه‌ممه‌ 16 تشرینی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / کرماشان،بۆمەلەرزە هەژاندی

کرماشان،بۆمەلەرزە هەژاندی

ڕۆژی یەک شەممە ۳۱ی پوشپەڕی بۆمەلەرزەیەیک بە پلەی ٥٫۹  ڕیشتەر ناوچەە جیا جیاکانی پارێزگای کرماشانی هەژاند .

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست: ئەو بۆمەلەرزەیە سەعاتی ٢:٣٠ دوانیوەڕۆ بە کاتی کرماشان بووە. هەروەها بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٥٠ هاوڵاتی بریندار بوونە، کە بۆ چارەسەری پزیشکی هەناردەی نەخۆشخانە کراو،هەروەها بوەتە هۆی بچڕانی کارەبا و خەتی ئەنترنێت و بە تەواوی پەیوەندی زیان لێکەوتوان لە گەڵ خەڵکی ناوچەکانی دیکە دژوارتر بووە.

خەڵکی شارەکانی سەلاسی باوەجانی و جوانڕۆ شەوی ڕابردوو بە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لە ئەگەری دووبارە بوونەوی بۆمەلەرزە، لە نێو پارکەکان و شەقامەکاندا بوون.

لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵ،بۆ دووهەمینە جارەکە بۆمەلەرزە لە پارێزگای کرماشان ڕوو ئەدات،بۆمەلەرزەکەی پاییزی ساڵی ڕابردوو کە زەرر و زیانێکی زۆری لە باری ماڵی و گیانی بە هاوڵاتیان گەیاند،بەرپرسانی ڕژیمی ئێران تا ئێستا هیچ کارێکی ئەوتۆیان بۆ لێقەوماوانی ئەو ناوچەیە نەکردووە و خەڵک لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بە سەر دەبەن.

 

بابەتی هاوپۆل

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستان لە سەر مانگرتنی مامۆستایان

راگەیندراوی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە مانگرتنی گشتی مامۆستایانی قۆتابخانەکان.