چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / چالاکی مەدەنی کورد  لەشاری ســنە  دەستگیر کرا

چالاکی مەدەنی کورد  لەشاری ســنە  دەستگیر کرا

یەکێک لە چالاکانی مەدەنی ناسراوی شاری سنە، دوایی بانکهێشت کردنی بۆ دادگا، دەستبەسەر کرا

 ڕۆژی شەممە ۳۰ی پووشپەڕی “موختار زارعی” چالاکی مەدەنی وناسراوی خەڵکی شاری سنــە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو بە تۆمەتی تێکدانی بیروبۆچوونی گشتی، سوکایەتی بە ڕێبەری ڕژیم وپڕوپاگەندە دژ بە دەسەڵات بانگهێشتی دادگا وپاشان هەر لەوێ دەستبەسەر کرا.

ناوبراو لە گرتەیەکی ڤیدیۆییکدا پێش لەچوونی بۆ دادگا ڕایگەیاندووە کە ئەگەری دەستبەسەری لەئارادایە. ناوبراو لەساڵانی ڕابردوویش دا چەند جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری سنە بانگهێشت و دەستبەسەر کرابوو.

 

 

 

.

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …