کوژران بریندار بوونی زیاتر لە ٢٥ پاسدار لە مەریوان

لە یەکێک لە ئاوییەکانی دەورو بەری شاری مەریوان تێکهەڵچوونێک لە نێوان هێزەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران و گروپێکی چەکداری نەناسراو هاتە ئاراوە.

شەوی ڕابردوو گرووپێکی چەکداری نەناسراو هێرشیان کردە سەر پایگایەکی سپای پاسدران لە ئاوایی دەرێ سەر بە شاری مەریوان و کوژران و برینداری زۆری هێزەکانی سپای لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەری زاگرۆس پۆست، لەو شەڕ و تێکەڵچوونەدا،٨ کەس لە هێزەکانی ڕژیم کوژراو و زیاتر لە ١٥ کەسیتریش بریندار بوون، و کاتژمێر ٨ی بەیانی ڕۆژی شەممە٣٠ی پووشپەڕ، هێزەکانی سپای پاسداران، بە چەکوچۆڵی قورس و هەروەها ئامبۆڵانس ڕەوانەی شوێنی شەڕەکە کراون.

هێزەکانی سپایی ڕژیم بۆ قرەبوو کردنەوەی بە سەرهاتەکەیان دەستیان داوەتە ئازار و ئەزیەتی خەڵکی

ئاوایی دەرێ و هەروەها هێلیکۆپتێرەکانی سپا بەردەوام خەریکن بە سەر ئاسمانی شاخەکانی “قەلەبەرد” و ناوچەی “کۆماسی” دەسووڕێنەوە.

تەرمی کوژراوەکان و بریندارەکانی ئەو شەڕە بە پێنج ئامبۆڵانس ڕەوانەی نەخۆشخانەی بووعەلیی شاری مەریوان کراون.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …