کوژرانی کۆڵبەرێکی دیکە بە دەستی ‌هێزەکانی ڕژیم

کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری چاڵدران بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژیمی ئێران گیانی لە دەستدا.
شەوی پێنجشەممە ٢٨ی پووشپەڕ، هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێران لە پایەگای “قەرەخ لەرمیشە” لە گوندی “وەکیل” سەر بە شاری چاڵدران ڕاستەوخۆ هێرش دەکەنە سەر کاروانێکی کۆڵبەران و ئەیاندەنە بەر دەسڕێژی گوللە و لە ئاکامدا  کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “حەکیم حەیدەرانلوو”کوژرا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست؛ هێزە ئینتزامییەکانی ڕژیم لە پایەگای “قەرەخ لەرمیشە” بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوو تەقەیان لەو کۆڵبەرانە کردووە.

ڕۆژانە رێژەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەران لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسداران و ئینتزامییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە لەژێر ناوی “هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ” تەقەیان لێ دەکرێت و دەستگیر یان دەکوژرێن، هەروەها دەست بە سەر کۆڵەکانیان دەگیریێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد تەنیا بۆ دابینکردنی بژیویی ژیانی بنەماڵەکانیان روویان لەو کارە پڕ مەترسییە کردووە و بەردەوام لە ژێر گوشار و هەڕشە و مەترسی ڕیگا و مینە چێندراوەکان کە هێزکانی ڕژیم بە ئەنقەسد دایان ناوە یان پاش ماوەی شەڕی نێوان ئێران و عێراقە کە تا ئێستا هیچ هەوڵێک بۆ کۆکردنەوەیان نەدراوە. .

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …