یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

شەپۆلی دەستبە سەر کردنی هاوڵاتیانی کورد لە شارەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان

لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەر کردنی هاوڵاتییانی کورد لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، پێنج هاوڵاتیی دیکەی خەڵکی شارەکانی سنە ، سەقز و بۆکان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کراون.

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی پووشپەڕێ ،  هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێران هاوڵاتییەکی کوردیان بە ناوی ”سەعدوون خەلیلی“دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستۆتەوە.

سەعدوون خەلیلی دانیشتووی گەڕەکی کەریم ئاوای شاری سەقزە کە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە

لەلایەکی دیکەوە، رۆژی یەک‌شەمە ٢٣ی پووشپەڕ هاوڵاتییه‌کی خەڵکی سنە بەناو عەلی ئەڵاوەیسی لە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتیئەو شارەوە لە ماڵەکەی خۆیدا دەستبەسەر کرا.

ئەو هاوولاتییه تەمەنی ٤٥ ساڵ و خەڵکی ئاوایی کوڕ کوڕە سەربە شاری سنه بووە و دوای ٤ ڕۆژ لە دەستبەسەر کرانی تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

هەروەها لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاوڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوی میلاد ساعد پەنا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

“کەریم وشەهرام سەیدزادە” دوو هاوڵاتی خەڵکی شاری بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی ئێرانەوە دەســبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەم دووشارۆمەنددە کورد خەڵکی  بۆکان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتۆمەتی پشتیوانی لە بازاڕیانی مانگرتوو لە شاری بانە دەستبەسەر کراون.

دەستگیری هاوڵاتیانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتێکدایە کە گوشارەکانی ڕژیمی ئێران لەسەر کۆمەڵگای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژلەدوای ڕۆژ چڕتر بووە و بەردەوام لە هەوڵی میلیتاریزە کردنی شارەکاندایە  و باری ژیانی ئاسایی خەڵکی تێکداوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …