یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی کچانی شین ئاباد لە بەرانبەر دەفتەری سەرۆک کۆماری ئێران

کچانی برینداری کارەساتەکەی قوتابخانەی شین ئاباد، بۆ وڵام نەدانەوەی بەرپرسان بە داواکارییەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان،لە بەردەم دەفتەری سەرۆک کۆماری ڕژیم لە شەقامی پاستۆری شاری تاران کۆبوونەوەی ناڕەزاییەتیان ئەنجامدا.

شەش ساڵ پێش لە ئاگر گرتنی سۆپەی نەوتی لە قوتابخانەی گوندی شین ئاباد سەربە شاری پیرانشار١٢ قوتابی کچ تووشی سووتان بوون،لەو ڕوداوەدا ٢٧ قوتابی بریندار بوون و دوو کەسیش گیانیان لە دەستدا.

ئەو کۆبوونەوەیە کە بەرە بەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٧ی پووشپەڕ ،بە هۆی پشت لێکردنی بەرپرسان و وولام نەدانەوەی وەزیری پەروەردە بە داخوازیەکانیان بەڕێو چوو.

پارێزەری کچانی شین ئاباد”حسێن ئەحمەدی نیاز”وتی،کچانی شیان ئاباد بۆ بەدواداچوونی دەرمان و داخوازی مافی خۆیان و وڵام نەدانەوەی بەرپرسان ئەم کۆبوونەوەیان ڕێکخستووە.

هەروەها ئەحمەدی نیاز،باسی ئەوی کرد کە ئەو کچانە یەک حەوتەیە لە شاری تاران چاوەڕوانی دیدار لە گەڵ وەزیری بیهداشت و پەروەردە دەکەن بەڵام تا ئێستا ئەو چاوەڕوانیە بە ئانجام نەگەیشتووە.

بۆ چەندمین جارە کە کچانی برینداری شین ئاباد،بۆ بە دی نەهاتنی مافەکانیان و وادەی درۆی بەرپرسان بۆ بەدوا چوونەوەی دەرمانی خۆیان ناڕەزایەتی دەر دەبڕن.

لە ٧ی مانگی گولانی ئەمساڵدا،ئەحمەدی نیاز وتووبوی کە بۆ جاری دووهەم  شکایەتی کچانی شین ئاباد بۆ بە دوادا چوونی وەرگرتنی پارەی دەرمانی کراوە ،کە ئەوەش بێ ئاکام ماوە.

ئەحمەدی نیاز وتی کە بە دژی وەزارەتی پەروەردە شکایەتیان کردووە و خوازیاری قەرەبوو کردنەوەی تاوانی بە سەر هاتووی شەش ساڵەی کچانی شین ئاباد بوو.

ناوبراو لە مانگی سەرماوەزی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە نامەیەکی سەر ئاوڵا بۆ حەسەن ڕۆحانی،ڕخنەی  گرت و وتی بۆ ئەوەی ئەوان ژنن جیاوازی لە نێوان ئەو قوتابیانەدا دادەنێن؟ خوازیاری بەدوا چوونی مافی شارومەندی بێ مەرجی ئەو کچانە بوو.

ناوبراو ساڵی ڕابردوو وتەبووی هێشتا لە ئێراندا جیاوازی رەگەز و نابەرابەری لە نێوان ژنان و پیاواندا بووەتە هۆی ئەوەی کە مافی ئەم کچانە و هەزاران کچ و ژنی دیکە لە ئێراندا پێشێل بکرێت.

ماف و مەعاشی کچانی برینداری شین ئاباد لە دوایی تێپەڕ بوونی شەش ساڵ پێیان نەدراوە،ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە دوای ڕوداوەکەی قوتابخانەی شین ئاباد نوێنەری شاری پیرانشار لە مەجلیسی ڕژیم وتووبوی کە تەواوی مەسرەف و کاری دەرمانی قوتابیانی شین ئاباد و دروودزەن لە لورستان بە ئەستۆی دەوڵەتدایە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …