چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / دەستگیر کردنی دەیان کۆڵبەر لە پاوە

دەستگیر کردنی دەیان کۆڵبەر لە پاوە

هێزە چەکدارەکانی سپای ڕژیم لە سنووری هەورامانی شاری پاوە لە پارێزگای کرماشان، دەستەیەک لە کۆڵبەرانیان گەمارو داوە و دەیان کۆڵبەریان دەستگیر کردووە.

ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی پووشپەڕ،هێزە چەکدارەکانی سەر بە سپای پاسدارانی ڕژیم لە سنووری گوندەکانی زاوەر و کێمنەی نۆدشە سەر بە شاری پاوە، بۆسەیان بۆ کۆڵبەرانی ئەو ناوچەیە داناوە و دەستیان کرد بە ئازار و ئەزیەتی کۆلبەرانی ئەو ناوچەیە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست، هێزە چەکدارەکانی سپا بە سووکایەتی کردن و هەڕەشەی کوشتنی کۆڵبەران. دەیان کۆڵبەریان دەستبەسەر کردووە و کۆڵەکانیشیانیان زەوت کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە چارەنووسی ئەو کۆڵبەرانەی کە دەستبەسەر کراون نادیارە

تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە شوێنی ڕاگرتن و چارە نووسی کۆڵبەرانی دەستگیرکراو هئچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …