چوار شه‌ممه‌ 6 كانونی یه‌كه‌م 2023

بەردەوامی تۆپباران کردنی ناوچە سنوورییەکانی باشووری کوردستان

 ڕۆژی سێ شەممە ۲۶ی پووشپەڕ تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران بۆ جارێکیتر دەستیان دایە تۆپباران کردنی کوێستانەکانی هەڵگورد و بەربزێن لە نێو خاکی باشووری کوردستان.

بۆردمان کردنی ناوچە سنووریەکانی باشووری کوردستان لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێوەی بەردەوام لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمی ئێران لەئارادا بووە و خەسارێکی زۆری بە ژینگە ودارستانەکانی ئەو ناوچەیە گەیاندووە.

ڕژیمی ئێران بە بۆردمان کردنی ئەم ناوچانە لەهەوڵی ئەوەدایە سیاسەتە دژە کوردی خۆی بەسەر حکوومەتی هەرێمدا بسەپێنێت و دەیەوێت بەو شێوەیە ڕێگری بکات لە چوونەوەی حیزبە ئوپۆزیسۆنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆناوخۆ.

سپای پاسداران هەموو ساڵێک لە ورزی هاویندا،هێزی زۆر بە چەکی قورس و سووک لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان جێگیردەکات و دەست ئەداتە تۆپباران کردن و ئاگر دانی دارستانەکان و ژینگەی ناوچە سنووریەکان.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بازداشت حکیم محمدپوری، فعال زیست‌محیطی عضو انجمن پاژین بانە

در ادامە بازداشت فعالان کورد در کوردستان ایران، یکی از اعضای فعال انجمن زیست‌محیطی “پاژین” …