سێ شه‌ممه‌ 30 نیسان 2024

هەواڵنێرانی بێ سنوور: خوازیاری ئازاد کردنی ئەمیر حسێن میر ئیسماعیلی  بوون.

ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ،هەواڵی دەستبەسەر کردنی ڕۆژنامەوانی ڕۆژنامەی جیهانی سەنعەتی بڵاو کردەوە و خوازیاری ئازاد کردنی ناوبراو بوون.

هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە ئەمیر حسێن ئیسماعیلی لە ڕۆژی ٢١ی پووشپەڕ دەستبەسەر کراوە،نابراو پێشتریش لە مانگی گوڵانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی سووکایەتی کردن بە ئیمامی هەشتمی شێعەکان دەستگیر کرابوو.

ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتیە کە داکۆکی لە سەر مافی هەوڵنران و ڕاگەیاندنەکان دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتەکە، ئەمیر حسێن میر ئیسماعیلی لە وڵامی توویتێکدا کە نووسیبووی کومیەتەی ئیمدادی خومەینی ئێران لە پارەی خەڵکی ئێران خۆراک بۆ خەڵکی غەزە دابین دەکات.دەستگیر کراوە.

ڕاپۆرتنێرانی بێ سنوور لە نوێترین ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە لە بواری ئازادی هەواڵنێران و ڕۆژنامەوانی،  ئێران لە ساڵی ٢٠١٨دا لە نێوان ١٨٠ ولاتی جیهاندا لە پلەی ١٦٤ دایە.

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران لە مانگی ڕەمەزان فیلمێکی بڵاو کردەوە کە نیشانیدا کە ڕژیمی ئێران بە پارە کۆکراوەکانی خەڵک لە سندووقەکانی کومیتەی ئیمدادی خومەینی ڕۆژانە خۆراک و پێداویستی لە نێوان خەڵکی غەزە بڵاو دەکاتەوە.

لە ساڵانی ڕابردووشدا کۆمیتەی ئیمدادی ڕژیمی ئێران یارمەتی زۆری ڕێکخراوەی حەماس و خەڵکی غەزە کردووە.هەر بەم بۆنەشەو لە دوای ئەوەی کە فیلمی یارمەتی ڕژیمی ئێران بۆ خەڵکی غەزە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو کرایەوە،کەمپەینی نا بۆ کۆمیتەی ئیمداد رێکخراو و داوا لە خەڵکی ئێران کرا کە یارمەتیەکانیان لە نێو سندوقەکانی ئەو ناوەندە نەخەن.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …