خوێندکارێک لە درێژەدان بە خوێندن بێبەش کرا

خوێندکارێکی ساڵی دووی بەشی گرافیک، لە قۆناغی کارناسی زانکۆی ” “ڕسام” لە شاری کەرەج لە خوێندن بێبەش کرا.

ماڵپەڕی “هێرانا”، لە ڕاپۆڕتێکدا بڵاویکردەوە کە، ” ئە خوێندکارە بەهاییە، یەک‌مانگ پێش لە دەستپێکردنی ئەزموونەکانی، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی زانکۆی کردەبوو تا کارتی چوونەژوور بە جەلەسەی ئەزموون وەر بگرێت، بەڵام نەیتوانیوە بچێتە نێو جەلەسەکە و بە پەیامێک ئاگادار کراوەتەوە کە دەبێ بۆ چارەسەری گرفتی کارتی ئەزموونەکەی و چوونە ژوور بۆ  سەر جەلەسە، سەردانی سازمانی” سەنجش”ی وڵات بکات.

شوناسی ئەم خوێندکارە” سۆگۆل زەبیحی” بە ئایین “بەهایی” ڕاگەیاندراوە.

شایانی باسە ناوبراو بە دوای سەردانی بۆ سازمانی سەنجێشی وڵات، ئیزنی چوونە ژووری پێ نادرێت و تەنیا لە رێگای پەیامێکی تەلێفۆنیدا پێ وتراوە کە بە تاوانی “بەهایی بوون”ی لە  دڕێژەدان بە خوێندن بێبەش دەکرێت.

بە دوای هاتنە سەرکاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، کەمینە ئایینیەکان، لە زۆر بواردا کەوتوونەتە ژێر گۆشار و بە هۆکارگەلێکی جۆراوجۆر لە مافی ‌هاووڵاتیبوون بێبەش کراون کە لەم نێوانەدا بەهاییەکان یەکێک لەم چینە زوڵم لێکراوەن کە بەهۆی بیر و باوەڕیان لە ژێر گوشاری ڕژیمدا بەسەر دەبەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …