هه‌ینی 4 تشرینی یه‌كه‌م 2024

لە منداڵانی ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانی کرماشان وەکوو هێزی کار کەڵکیان لێوەردەگیرێت

پەیمانکارانی ناوچە بۆمەلەرزە لێدراوەکانی پارێزگای کرماشان بۆ دروست کردنی خانوبەرەکان، لە منداڵان وەکوو هێزی کار کەڵک وەردەگرن.

ئەو پەیمانکارانە کە زۆرتر سەربە سپایی پاسدارانی ڕژیم ئێرانن، لە ناوچە بوومەلەرزە لێدراوەکانی سەرپێڵی زەهاو بە مەبەستی جێبەجێکردنی کاری تایبەت بە دروست کردنی خانووبەرە،لە بەرانبەر دانی پارەیەکی زۆر کەم  لە منداڵانی ئەو ناوچەیە وەکوو کرێکارکەڵک وەردەگرن.

بە پێی سەر چاوە هەواڵەکان لە سەرپێڵی زەهاو، ئەم پەیمانکارانە بە ئەنقەسد لە منداڵانی تەمەن ٩ تا ١٣ ساڵ،کەڵک وەردەگرن و وەکوو کرێکار بەکاریان دینن.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە سەرپێڵ زەهاو بەکارهێنانی منداڵان وەکوو هێزی کار، لەلایەن سپای پاسدارانەوە لە حالێکدایە کە دوایی تێپەربوونی زیاتر لە ٨ مانگ لە بوومەلەرزەی ئەم ناوچانە، هیچ خزمەتگووزایەکی تایبەت بەرانبەر بە منداڵان و خەڵکی ناوچەکە نەکراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …