سێ شه‌ممه‌ 21 ئاب 2018
ماڵەوە / بابەتەکان / سەرکەوتنی وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سنە

سەرکەوتنی وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سنە

وەرزشوانانی کورد بەردەوام لە کێبەرکێیە ناوچەیەکاندا و جیهان سەرکەوتن بە دەست دەهێنن،ئەم جارەش وەرزشوانێکی خەڵکی شاری سنە میداڵی زێڕی بە دەست هێنا.

کاراتەکای کوردی خەڵکی شاری سنە بەناوی کەیوان بابان لە کێبڕکێی ئاسیایی “کاراتە”، توانی بە سەر ڕکابەرەکانیدا سەر بکەوێت و میداڵی زێڕ بە دەست بهێنێت.

ئەو کێبەرکێیە بە بەشداری ٣١٤ وەزشوان لە ٢٩ وڵات،لە کێبڕکێیەدا بەشدار بوون،لە وڵاتی ئۆردۆن بەڕیوەچوو، که وەرزشوانی کورد لە بەشی کومیتەی تیمی توانی میداڵی زێڕی ئەو کێبڕکێیە بە دەست بهێنێت.

 

بابەتی هاوپۆل

گیان لە دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە

کرێکارێکی کورد خەڵکی شاری سنە بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەستدا.