چوار شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2018
ماڵەوە / کوردستان / دەستگیری چالاکێکی کورد لە شاری مەریوان

دەستگیری چالاکێکی کورد لە شاری مەریوان

چالاکێکی کرێکاری خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوان دەستبەسەرکرا و بۆ زیندانی شاری سنە گوازرایەوە.

چالاکێکی کرێکاری کورد بە ناوی “پەیمان (هاوار) عەبدی” خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی شاری مەریوانەوە دەستگیر و بۆ زیندانی ناوەندی شاری سنە گوازرایەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی زاگرۆس پۆست،کە ماوەی یەک مانگە بڕیاری دەستگیرکردنی ناوبراو بەبێ هیچ بەڵگەیەکی یاسای ودیاری کردنی تۆمەتەکەی دراوە.
ئێستا ئەم چالاکە کرێکارییە لە زیندانی ناوەندی شاری سنە ڕاگیراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

سەپاندنی حوکمی شەش ساڵ زیندان بە سەر پارێزەرێکی کورد

پارێزەرێکی کوردی خەڵکی شاری سەقز لە لایەن دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران حوکمی ٦ …