چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2019
ماڵەوە / کوردستان / بانگهێشتی سێ هاوڵاتی کورد بۆ ئیلاعاتی شاری سنە

بانگهێشتی سێ هاوڵاتی کورد بۆ ئیلاعاتی شاری سنە

سێ هاوڵاتی خەڵکی شاری سنە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کران و لێپرسینەوەیان لێکرا.

ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی پووشپەڕ ،سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی،سیروان ئەرغەوانی،ئەمیر ڕەزایی وفەرزاد سادقی خەڵکی ئاوایی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە،بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارت سنە کران.

ئەو سێ هاوڵاتیە کوردە لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشت کراون و لە هۆکاری بانگهێشت و لێپرسینەوەکەیان تا ئێستا هێچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
ئەو سێ هاوڵاتیە کوردە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە ڕاگیراون .

 

بابەتی هاوپۆل

تۆپباران کردنی بنکەکانی کۆمەڵە لە سەر سنوور

رژیمی کۆماری ئیسلامی بنکەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە سەر سنووری بۆردمان کرد. بە پێی ھەواڵێک …