یه‌ك شه‌ممه‌ 17 ئازار 2024

مانگرتنی یەکێک لە زیندانیانی دەروێشە گۆنابادییەکان

زەفەر عەلی موقیمی یەکێک لە زیندانیانی دەروێشە گۆنابادییەکان لە زیندانی ئەڤینی شاری تاران،بە هۆی پێشێلکردنی مافی دەروێشە گۆنابادییەکان لە لایەن بەرپرسانی زیندان و دەزگای دادوەری ڕژیمی ئێران، ماوەی سێ مانگە مانی لە خواردن گرتووە.

ناوبراو ئێستا بە هۆی مانگرتنەکەوە لە بارودۆخێکی نالەباردا ژیان بە سەر دەبا و توانای لە سەرپا وەستان و رێگا ڕۆیشتنی نیە.

ماڵپەڕی مەجزووبانی نوور نزیک بە دەروێشە گۆنابادییەکان لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بڵاوی کردەوە کە ژمارەیەک لە دەستگیر کراوانی دەروێش لە زینداندا بە هۆی پێشێل کردنی مافەکانیان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن داوە.

زەفەر عەلی موقیمی خوازیاری ئازادی بێ مەرجی زیندانیانی گۆنابادیەوتا کاتی ئازاد کردنی دەروێشە گۆنابادییەکان درێژە بە مانگرتنەکەی دەدات.ناوبراو لە سەر ئەو باوڕەدایە کە ئەوەی کە لە شەقامی گوڵستانی حەوت ڕووی داوە، ناوەڕۆکی زۆرە و دەیەوێت بەو مانگرتنە ڕوونی بکاتەوە کە ڕژیم چۆن بە دژی کەمینە ئایینیەکان وەستاوە و مافەکانیان پێشێل دەکات.هەروەها باس لەوە دەکات کە مانگرتنەکەی من جیا لەوەی کە بۆ ئازادی برا و خۆشکانی گۆنابادیە،ناڕەزایەتیەکی مەدەنیشە.

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەروێشە گۆنابادیەکان لە ڕۆژی ٣٠ی ڕێبەندانی ساڵی ٩٦ی هەتاوی لە دەوری ماڵی نوور عەلی تابەندە هاتە ئاراوە و کە بە هۆی هاتنی هێزی ئەمنیەتی و لیباس شەخسی ڕژیم، کۆبوونەوەکەیان بەرەو ئاڵۆزی کێشا، بەو هۆیەوە سەدان کەس لە دەروێشە گۆنابادیەکان دەستگیر و زیندانی کران.

سەرەتای مانگی پووشپەڕ دادگای شۆڕشی ڕژیم لە شاری تاران بۆ ٢٥ کەس لە دەروێشەکان “٦٩”ساڵ هەروەها بۆ ٩ کەسی دیکە ٤٥ ساڵ زیندانی بە سەریاندا سەپان.

محەمەد سەلاس، یەکێک لەو دەروێشە گۆنابادیانە بوو کە لە لایەن دەزگای دادوەری ڕژیمەوە بە تۆمەتی کوشتنی سێ کەس لە هێزەکانی ڕژیم بە ئۆتۆبووس، لە شەقامی پاسداران سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپا و دواتر ئیعدام کرا.

محەمەد ڕاجی یەکێکیتر لە دەروێشە گۆنابادیەکان بوو کە لە کۆبوونەوە ناڕەزاییەتیەکانی شەقامی پاسداران لە منی ڕەشەممە ساڵی ڕابردوو دەستگیر کرا و لە نێو زینداندا گیانی لە دەستدا،دواتر بەرپرسانی دادوەری ڕژیم گیان لەدەستدانی ناوبراویان لە زینداندا ڕەتکردەوە .

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …