سێ شه‌ممه‌ 10 كانونی یه‌كه‌م 2024

بەپەلە:بومەلەرزەیەک سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

بومەلەرزەیەک سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و زیانی ماددی لێکەوتەوە

پێش نیوەڕۆی یەک شەممە، کاتژمێر ١١ و ٤١ خولەک بە کاتی ئێران ، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٦ پلە بە پێوەری ڕیشتەر و بە قۆڵایی ٨ کیلۆمەتر ناوچەی تازاوای سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لە پارێزگای کرماشانی هەژاند.

فەرمانداری سەلاسی باوەجانی ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە و تەنها زیانی ماددی لێکەوتوەتەوە.

بومەلەرزەکە زیانی بە خانوبەرەی هاوڵاتیان و بینا کۆنەکانی تازاوا و دەوروبەری گەیاندووە.

سەرجەم دەزگاکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی قەیران لە سەلاسی باوەجانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

هەروەها بە پێی هەواڵەکان بەشێک لە دانیشتووانی شاری هەڵەبجە هەستیان بە بومەلەرزەکە کردووە.

ساڵی ڕابردوو بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٣ پلەی ڕیشتەر، سنورەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند و بەهۆی ئەوەی کە ناوەندی بومەلەرزەکە شاری ئەزگلە لە پارێزگای کرماشان بوو، زۆرترین زیانی گیانی و ماددی بەر ئەو ناوچەیە کەوت.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …