سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

بێکار بوونی سەدان کەس لە ئێران بە هۆی بچرانی ئاو و کارەبا

هاوکات لە گەڵ قەیرانە ئابوورییەکانی ئێران، نەبوونی خزمەتگوزاری و بەتایبەت پچڕانی ئاو و کارەبا لە زۆربەی پارێزگاکان بووەتە هۆی بێکار بوونی سەدان کرێکار و خەسارەتێکی زۆری بە بازاڕیان و دووکانداران و هەروەها بنەما ئابووریەکان گەیاندووە.

کەم بوونەوەی سەعاتی کاری و پچڕانی ئاو و کارەبا لە شارە جیاجیاکانی ئێران  بووەتە هۆی پەککەوتنی کارگە و ناوەندەکانی بەرهەمهێنان و بەم بۆنەوە بە سەدان کەس بێکار بوون.

دوێنێ لە ئەنجامی پچڕانی کارەبا لە لە دەوروبەری مەشهەد، 28 هەزار مریشک مردار بوونەتەوە، هاوکات پچڕانی کارەبا لە ناوچەی پیشەسازیی شاری نەجەف‌ئاباد لە پارێزگای ئیسفەهان، بووەتە هۆی خراپبوونی دەیان تۆن مادە و بەو بۆنەوە 100 کرێکاریش بێکار بوون.

لە پاریزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خووزستان، شیراز، کرمان، قۆم، مازندەران و ئەردەبێڵ و تەورێز،بە هۆی نەبوونی ئاو و کارەبا خەڵکی وەزاڵە هێناوە و لە دەیان کەرتی پیشەسازی و وەبەرهەمهێنان خەڵک تووشی خەسار و زیانی زۆر بوون و لە پارێزگای ئەردەبێڵ دەیان گوند لە نەبوونی ئاو و کارەبا دەستیان داوەتە ناڕەزایی و لەسەر جادەکان کۆبوونەتەوە و ڕێگاکانیان بەستووە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …