سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

 تەرمی سووتاوی ” مەریەم فەرەجی” دوزرایەوە

بە دوای دە ڕۆژ لە  بێ سەروشوێن بوونی ” مەریەم فەرەجی” تەرمی سووتاوی  ئەم چالاکە مەدەنییە کوردە دینرایەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، پۆلیسی ئیدارەی ئاگاهی ڕژیم لە کەرەج، تەرمی سووتاوی ” مەریەم فەرەجی”، چالاکی مەدەنی کوردی دانیشتووی کەرەجی ڕاگەیاندووە و پزشکی یاسا بە گرتنی DNA لە باوکی مەریەم، شوناسی تەرمی مەریەمی پشتڕاست کردووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست”ی ڕاگەیاندووە کە، بنەماڵەی مەریەم لە بارودۆخێکی خراپی دەروونیدا بەسەر دەبەن و توانای ئەوەیان نییە بۆ دیتنی تەرمی سووتاوی کچەکەیان سەردانی پزشکی یاسا بکەن.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها باسی لەوەش کرد ، پۆلیسی ئاگاهی ڕژیم وای بڵاوکردووەتەوە کە ، تەرمی سووتاوی مەریەم لە نێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزراوەتەوە.

هەروەها بنەماڵەی مەریەم باسیان لەوە کردووە کە ،ئەگەر ئەو تەرمە تەرمی کچەکەیان بێت،  بەرپرسایەتی گیان لەدەست دانی مەریەم بە ئەستۆی بەرپرسانی دەزگای ئیتلاعاتی ڕژیمە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …