بەپەلە: “ڕامین حسین پەناهی” لە مەترسیدایە/ لێژنەی دەزگای قەزایی ڕژیم لە تارانەوە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ  ڕامین کردووە

“ڕامین حسێن پەناهی” زیندانی سیاسی کورد، لە زیندانی ناوەندی سنە، مەترسی لە سێدارە دانی بە چرکەسات کەوتووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، لە کۆتایی حەوتووی ڕابردوو، لێژنەیەکی دەزگای قەزایی لە تارانەوە سەردانی شاری سنەیان کردووە و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ “ڕامین حسین پەناهی” هەبووە  و داوایان لێ کردووە کە  بە بەشداری لە یەکێک لە کاناڵەکانی تەلێویزیۆنی ڕژیم ، ئەشکەنجەکانی لە زینداندا درۆ لەقەڵەم‌ بدات ، بەڵام ڕامین ئەم داواکارییەی لێژنەی دەزگای قەزایی ڕژیمی ڕەت کردووەتەوە.

یەکێک لە نزیکانی بنەماڵەی “حسێن پەناهی”، بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” ی ڕاگەیاندووە کە، “ئەم لێژنەیە بە دوای چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ڕامین، پەیوەندیان بە “ئەنوەر حسێن پەناهی” برای ڕامین گرتووە و ڕایانگەیاندووە کە وەڵامی نەرێنی ڕامین، بە دڵنیاییەوە ئێعدامی ڕامین، پێشتر دەخات”.

جێگای ئاماژەیە، ماڵپەڕی “میزان”، کە ماڵپەڕی فەرمی دەزگای قەزایی ڕژیمە، ئەمرٶ شەممە ڕێکەوتی ٢٣ی پووشپەڕ،بە بڵاوکردنەوەی هەواڵێک ، کۆمەڵە و ڕامین حسێن پەناهی وەک “داعێش” بە حەسێب هێناوە.

ئەم زیندانییە کوردە،لە ڕۆژی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٦ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …