سیاسەتی ڕێژیم بۆ سووتاندنی دارستان و لەوڕگەکانی کوردستان

ڕۆژی هەینی ٢٢ی پووشۆەڕ بۆ جارێکیتر ژینگە و دارستانەکانی کێوی دۆزین و هەروەها کێوی ئاربابا لە شاری بانە ئاگری تێبەردرا ،لە گەڵ ئەم ئاگر گرتنە بەشێکی زۆر لە ژینگە و دارستانەکان سووتان و زیانێکی زۆری بە زینەوەرانی ئەم ناوچەیە گیاند.

لە کاتی ئاگر گرتنی دارستانەکانی شاخی ئاربابا و دۆزین، هیچ ئیدارەیەکی پەیوەندیدارو ژینگەیی ڕژیم بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە حازر نەبوونە و هاوکاری خەڵکیان نەکردووە و خەڵکی ناوچەکەش بە هەموو شێوەیەک داواین لە خەڵکانی دیکە کردووە کە یارمەتیان بکەن بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە پارێزگای ئیلام لە ناوچەی شەلەم و ناوچەکانی دیکە، بەشێک لە دارستانەکان گڕیان گرت و دوای سووتانی زیاتر لە یەک هێکتار لەو دارستانانە، ئاگرەکە دەکوژێتەوە، هەروەها لە پارێزگای سنەیش لە هەندێک ناوچە،بە تایبەت لە شارەکانی سەقز ومەریوان، بەشێک لە دارستانەکان سووتێندراون،لە لایەکی دیکەشەوە، ئەو ئیدارانەی ڕێژیم کە ئەرکیان پاراستنی ژینگەیە، کەمترین چالاکی و هێزی ئینسانیان هەیە و ڕێژیم بوودجەی پێویستیان بۆ دابین ناکات تاکوو بتوانن ئەرکەکانی خۆیان لە پاراستنی ژینگە جێبەجێ بکەن.

ئەمە یەکەم جار نییە کە حاڵەتی لەم چەشنە ڕوو دەدات و ساڵانە دەستوپێوەندییەکانی ڕێژیم کە زیاتر سەر بە سپای پاسدارانن بەمەبەستی تێکدانی ژینگەی کوردستان مەغۆل‌ئاسا بەر دەبنە گیانی ژینگەی کوردستان و دەیانهەوێ بە بیانووی بوونی هێزی ئۆپۆزۆسیۆنی دژبەری ڕژیم کوردستان بکەنە کەویرستان.

کەمتەرخەمییەکانی ڕێژیم لە بەرامبەر ژینگەی زاگرۆس و سیاسەتە دژە ژینگەیی و دژە مرۆڤانەکانی، هۆکاری سەرەکی لەنێوچوونی دارستانەکانی زاگرۆسە و ڕێژیم سەرەڕای کەمتەرخەمی، بەشێکی زۆر لە دارستانەکانی کوردستان دەسوتێنێت

هەموو ساڵێک ڕێژیم هەتا هاتنی وەرزی گەرما و گڕنەگرتنی بەشێکی زۆر لە دارستانەکان، هیچ ئامادەکاری و پێشگرتنێک ناکات و بەپێچەوانەوە بە بیانووی هاتووچۆی پێشمەرگە، دارستانەکان ئاگر دەدات.

ڕێژیمی ئێران گەورەترین دوژمنی نەتەوەی کورد و سروشتی کوردستانە و بەدرێژایی تەمەنی خۆی هەموو هەوڵی خۆی داوە کە کوردستان لەنێو بەرێت و سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە تاڵان بکات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …