سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ئەگەری  کوژرانی ” مەریەم فەرەجی” کچە خوێندکاری خەڵکی “سەرپێڵ زەهاو” لە ئارادایە

” محەمەد ئاقاسی”، پارێزەری دادگا، ڕایگەیاند کە ” ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە  مەریەم فەرەجی کوژرابێت”.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ” محەمەد ئاقاسی”،  پارێزەری ” مەریەم فەرەجی” ، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕ، لە وتووێژ لەگەڵ “سێدای ئامریکا”، ڕایگەیاند کە؛ ” مەریەم لە پێنجشەممەی حەوتووی ڕابردووە تاکوو ئێستا ون بووە و بنەماڵە و نزیکان و تەنانەت خۆشم بۆچوونمان وایە کە کۆژرابێت، چوونکە یەک حەوتووە هیچ زانیاریەکمان لەسەری نییە و بۆ شوێنیک کە دەبوا بچوایە نەچووە”.

“محەمەد ئاقاسی”، لە تویتێری خۆیدا  ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، بڵاویکردەوە کە ؛ “مەریەم فەرەجی، بە تاوانی بەشداری لە گرژی و ئاڵۆزییەکانی  ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و لە لایەن لەقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی ڕژیمەوە بە سێ سال زیندان و دووساڵ “قەدەغە بوون لە سەفەر” مەحکووم کرابوو و پاشان بە دانانی بارمتە ئازاد کراوە”.

پارێزەری مەریەم لە درێژەی وتەکانی لەگەڵ ” سێدای ئامریکا” ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕ، جەختی کرد کە ؛ ” بە هۆی نەبوونی مەریەم لە جەلەسەی دادگادا، ئەگەری ئەوە هەیە کە کوژرابێت”.

ناوبراو هەروەها ئاماژە دەکات کە بنەماڵەی فەرەجی سەردانی هەموو ڕیکخراو و ئیدارەکانی فەرمی سەر بە ڕژیمیان کردووە بەڵام هیچ وەڵامێکیان وەرنەگرتووەتەوە.

ڕۆژی پێنجشەممە ی حەوتووی ڕابردوو، رێکەوتی ١٤ی پووشپەڕ، ،  لە کاتێکدا کە  مەریەم، چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوە  لەسەر حوکمەکەی بووە ،  هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی ڕژیم لە شاری کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەیگوازنەوە.

” مەریەم فەرەجی” تەمەن ٣٣ ساڵ  و خەڵکی شاری “سەرپێڵ زەهاو”، سەر بە پارێزگای کرماشان و دانیشتووی شاری کەرەج و خوێندکاری  بەشی “مودیرییەتی نێونەتەوەیی ” بووە کە هاوکات لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ لە بەندی ٢٠١٩ ی زیندانی ئیتلاعاتی ئێڤین لێکۆڵینەوەی لێ کراوە  و حوکمی “٣ساڵ زیندانی تەعزیری” و “٢ ساڵ  قەدەغە بوون لە سەفەر”ی بەسەردا سەپاوە.

 

 

        لە ئەگەری بوونی زانیاری زیاتر لە سایتی

“زاگرۆس پۆست” بڵاو دەبێتەوە.

 

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …