سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

پچڕانی کارەبا و نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە وەرزی گەرما لە  ئێران و ڕۆژهەلاتی کوردستان

ڕێژیمی ئێران  بە پچڕانی کارەبا و ئاو بۆخەڵک، ژیانی خەڵکی لە وەرزی گەرما ناخۆش کردووە.

لە دوایی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک لەبەر وەزعی ئابووری خراپ و توانای دابین نەکردنی پێداویستیە سەرەتایەکانی خۆیان کە لە دەیان پارێزگای ئێران دەستی پێکردووە، ڕێژیم بۆ قەرەبوو کردنەوە بە هاتنی وەرزی گەرما دەستی کردووە، بە جیرەبەندی و پچڕاندنی کارەبا و ئاوی خواردنەوە لە زۆربەی شار و ئاواییەکاندا، بەبێ ئەوەی وەرزی گەرما و ناوچە گەرمیانەکانی پارێزگاکان لەبەرچاو بگرێت.

لە هەندێک لە شارەکانی پارێزگای ئیلام وەکوو مێهران و دێهلوڕان،کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا پلەی گەرما لە سەرەوەی ٥٠  دەرەجە بووە، پچڕانی کارەباو نەبوونی ئاو ژیانی لە خەڵکی ئەو ناوچانانە تاڵکردووە و تەندروستی خەڵک لە مەترسیدایە.

هەروەها لە زۆربەی شارەکانی باشووری ئێران وەکوو خووزستان،بووشێهر،بەندەر عەباس وپارێزگای سیستان و بەلووچستان،خەڵک لە بەر نەبوونی ئاوی خواردنەوە تووشی کێشە بوونە وئێستاش بە نەبوون و بچرانی کارەبا ژیانیان لێ تاڵ بووە.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە زۆربەی شارەوکانی ئێران بە تایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆی نەبوونی کارەبا، مریشکدارییەکان مریشکەکانیان لە ناو چووە و نانەواییەکان کە نانی خەڵک دروست دەکەن هەویرەکەیان خراپ بووە،کە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەر بڕین، هەویرەکەیان لە بەردەم ئیدارەی کارەبای شارەکان  بڵاو کردەوە.

ڕێژیمی ئێران کە خۆی هۆکاری سەرەکیی قەیرانەکانی ئێرانە و ناتوانێت کێشەکان چارەسەر بکات، لەگەڵ ناڕەزایەتیی خەڵک بەرەوڕوو بووەتەوە و لە زۆربەی شارەکانی ئێراندا بە بەردەوامی خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی بەڕێوە دەچێت و ترس و دڵەڕاوکێ ڕوخانی ڕژیمی خستۆتە نێو دڵی دەساڵاتدارانی ڕژیمی ئێران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …