پێنج شه‌ممه‌ 3 تشرینی یه‌كه‌م 2024

 به په له : ئیتلاعاتی شاری مەریوان، سێ هاووڵاتی دەستبەسەر کرد

هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری مەریوان، سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئەو شارەی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازتووەتەوە.بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، هێزەکانی سەر بە ئیتلاعاتی شاری مەریوان، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕ، سێ هاووڵاتی کوردی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنیکی نادیار گواستووەتەوە.

هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری مەریوان، شوناسی ئەو سێ کەسەی :”عەتا فەتاحی” کوڕی “محەمەد” خەڵکی گوندی “سەردۆش”، “وریا فەرەجی” تەمەن ٣١ ساڵە و خەڵکی گوندی “نێ”، “هۆشیار کەسرایی” ٤١ ساڵە و خەڵکی گوندی “نێ” ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم سێ کەسە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر کراون.

شایانی باسە، بەدوای سێ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی ئەم سێ کەسە، هیچ کەس لە چارەنووسیان زانیارییەکی بەر دەست نییە و بە دواداچوونی بنەماڵەی ئەم سێ دەستبەسەر کراوە  بۆ ئاگادار بوون لە شوێنی ڕاگرتنیان، بی ئاکام ماوەتەوە.

 

لە ئەگەری بوونی زانیاری زیاتر لە سەر ئەم هەواڵە، لە ماڵپەڕ و فەیس بووکی زاگرۆس پۆست بڵاو دەکرێتەوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …