لە سێدارە دانی لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵ لە شاری خۆی

لاوێکی تەمەن ٢٤ ساڵان، کە بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست بە قیساس مەحکووم کرابوو، لە زیندانی شاری خۆی لە سێدارە درا.


بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، سەرلەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە  ڕێکەوتی٢١ی پووشپەڕ، زیندانییەکی  کوردی خەڵکی شاری خۆی، کە لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیمەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو، حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

شوناسی ئەو زیندانییە کوردە ، “بابەک بلووغی” تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی شاری خۆی ڕاگەیاندراوە.

سەبارەت بەم بابەتە، تۆڕی “مافی مرۆڤی کوردستان”، بڵاوی کردووتەوە کە ، ناوبراو سێ ساڵ پێش ئێستا واتە ساڵی ١٣٩٤، بە هۆی “کوشتنی بەئەنقەست” دەستبەسەر کراوە.”

دەزگای قەزایی ڕژیمی ئێران، بووەتە ناوەندێک بۆ چاوترسێن کردنی خەڵک ، بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ،تاکوو لە رێگای جێبەجێکردنی ئێعدامەکان و بردنە سەرەی رێژەی ئێعدامەکان لە ئێران، هۆشداری بە خەڵک بدەن و خەڵک چاوترسێن بکەن، بەڵام داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ، لە هەمبەر ڕەهەندە نەرێنییەکانی بۆ سەر کۆمەڵگا هۆشدارییان داوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …