سێ شه‌ممه‌ 19 ئازار 2024

ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزە:هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا گەیشتۆتە نزمترین ئاستی خۆی

ئاژانسی نێودەولەتی وزە لە نوێترین ڕاپۆرتی مانگانەی خۆیدا ڕایگەیاند کە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ئوروپا، بە بۆنەی سەپاندنی سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە چاو یەک مانگی پێشووتر بە نیو گەیشتووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە کە ڕۆژی پێنج شەممە ٢١ی پووشپەڕ بڵاو کرایەوە،بە تەواوی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات لە چاو مانگی پێشوودا ڕۆژانە ٢٣٠ هەزار بەرمیل کەمی کردووە.

هەر بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،چاوەڕوان دەکرێت هەناردەی نەوتی ئێران ڕۆژانە ١،٢ ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژدا کەم بێتەوە.

پێشتریش ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزە پێش بینی کردەبوو کە بە هۆی سزا نوێیەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، تاکوو کۆتایی ساڵی داهاتوو ڕۆژانە ٩٠٠هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا کەم بێتەوە.

هەروەها ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە دەیەوێت هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات بهێنێتە ئاستی سیفر و وڵاتانی دیکە قانع بکات کە تا ئەو جێگەی دەتوانن دەست لە کڕینی نەوتی ئێران هەڵگرن.

هەروەها ڕاپۆرتەکەدا هاتووە،لە کاتێکدا وڵاتانی وەکوو چین و هیند ڕۆژانە ٦٠٠ هەزار بەرمیل ونیوەی ئەوش وڵاتی وێنۆزۆێلا نوەت لە ئێران دەکڕن،پێدەچێت لە گەڵ سزاکانی ئەمریکا وێنۆزوێلاش تووشی کێشەی نەوتی بێت.

وڵاتانی چین و هیند لە دوای ئەمریکا دووهەمین و سێهەمین وڵاتی بەکار هێنەری نەوتی جیهانن.

ئاژانس لە درێژەدا باس لەوە دەکات کە بەرهەمی نەوتی عەربستان و هاوپەیمانانی لە کەنداوی فارسدا لە دوایی ڕێکەوتنی ئەم دواییانەی لە گەڵ ئۆپێک بۆ بەردەوام بوون بە پابەندی ١٠٠%ی بۆ کەم کردنەوەی بەرهەمی نەوت و ڕکوودێکی جیهانی نەوت نزیک دەبنەوە.

پێی دەچێت هەر بەم بۆنەوە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ دەرەوەی وڵات تا ئاستێکی زۆر خوارەوە دادەبەزێت وچیتر ناتوانێت وەکوو پێشوو داهاتی لە بەرهەمی نەوتی خۆی ببێت ،هەروها کە ئێستاش سزا نوێیەکانی ئەمریکا بە تەواوی دەستی پێنەکردووە،ناوخۆی وڵات لە باری ئابوورییەوە تووشی دەیان کێشە بووە و زۆربەی هەرەزۆری خەڵکیش لە تەواوی پارێزگاکانی ئێراندا لە بەر نەبوونی کار و داهاتی مانگانە توانای دابین کردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانی خۆیان نین،بچڕانی کارەبا و ئاو بە ئەنقەسد لە لایەن دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێرانەو خەڵکی ناڕازیشی هێناوەتە سەر شەقامەکان،کە وا دیارە سزاکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بە تەواوی خەریکە کاریگەری خۆی بە سەر ڕژیمی ئێراندا دیاری دەکات.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …