سێ شه‌ممه‌ 23 نیسان 2024

بەپەلە: هاووڵاتیانی کورد لە پاوە بەردەوام دەستبەسەر دەکرێن

هاووڵاتیەکی  کوردی خەڵکی شاری پاوە کە تووشی نەخۆشینی “فێ”یە، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتەوە بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی “زاگرۆس پۆست”، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری پاوە، پاش‌نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢١ی پووشپەڕ، لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی شاری پاوەوە بانگهێشت و پاشان دەستبەسەر کراوە.

شوناسی ئەم هاووڵاتییە کوردە، “سۆران ئەحمەدی” ڕاگەیاندراوە.

ناوبراو تووشی نەخۆشینی “فێ”یە و ئێستاش بنەماڵەی، بە هۆی ئەوەی کەلە کاتی بانگهێشت‌کرانی بۆ دەزگای ئیتلاعات، دەرمانەکانی پێ نەبووە و دەستبەسەر کراوە، لە بارودۆخی جەستەیی و سڵامەتی کوڕەکەیان ، نیگەرانیان دەڕبڕیوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵنێری “زاگرۆس پۆست” لە شاری پاوە ڕایگەیاند کە ؛ ” دەزگای ئیتلاعات هیچ وەڵامێکیان بە بنەماڵەی ” سۆران ئەحمەدی” نەداوەتەوە و هەر بەم هۆیەشەوە  بنەماڵە و نەزیکانی سۆران ، لە بەر فەرمانداری ئەم شارە  دەستیان داوەتە  مانگرتن “.

شایانی باسە، لە ڕۆژی ٢٢ی خاکەلێوەی ساڵی ڕابردوو، “سۆران ئەحمەدی” بە تۆمەتی ” پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کانی سەر بە ڕۆژهەڵاتی کوردستان” دەستبەسەر و بەدوای ٢٠ ڕۆژ لە دەستبەسەر بوونی، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە.

هەروەها ” فەرید ئەحمەدی” برای “سۆران ئەحمەدی”،  بۆ ماوەی دە مانگ زیندانی کراوە و بە دوای تێپەڕ بوونی حوکمەکەی، بەهاری ئەمساڵ لە زیندان ئازاد کراوە.

گوشار و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیان کورد لەم ماوەدا ، سێبەری بەسەر خەڵکی ڕۆژهەڵات کوردستان خستووە و بەردەوام دەستبەسەر کردنەکان بە هۆکاری جۆراوجۆر لە کوردستان ڕووی لە بەرز بوونەوە گرتووە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …