پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

جێگیری دادستانی گشتی و شۆڕشی شاری سنە، هەڕەشە دەکات کە لە وتووێژ کردن سەبا رەت به ڕووداوی تێرمیناڵی شاری سنە خۆببوێرن

“کازم کۆلیوەند” لە وتووێژێک لەگەڵ هەواڵدەریی “تەسنیم”سەر بە سپای پاسداران ، ڕایگەیاند کە : “هەر کەسێک ، سەبارەت بەم ڕووداوە وتووێژ بکات، دەکەوێتە ژێر چاوەدێری قەزاییەوە”.

بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان، ئەو بەرپرسە قەزاییە بە ئاماژە کردن بە لێدوان و وتووێژ کردنی ناکارناسانەی هێندێک لە بەرپرسان سەبارەت بەو ڕووداوە ڕایگەیاند: هەر جۆرە وتووێژێک سەبارەت بەم ڕووداوە لەلایەن زانکۆکان، دامەزراوەکان، ئیدارەکانی دەوڵەتی، ناوەندە ئینتزامییەکان وەک ڕاهوەر، پۆلیسی ڕێگا و هێزە ئینتزامییەکان و … هتد قەدەغەیە.

جێگیری دادستانی گشتی و شۆڕشی شاری سنە هەروەها باسی لەوەش کرد کە،  هەر کەسێک بەبێ هەماهەنگی و بڕیاری بەرپرسی گشتی دادگا و دادستان، هەوڵی وتووێژ بدات، بەپێی یاسا لێکۆڵینەوەی لێ دەکرێت.

“کۆلیوەند”  لە درێژەی وتەکانیدا ڕایگەیاند کە : لێدوانە هەڵەکان سەبارەت بەو ڕووداوە دەبێتە هۆی تێکدانی نەزمی گشتیی.

هەموو هەوڵی بەرپرسانی ڕژیم  وەکوو “کازم کۆلیوەند” ئەوەیە، بە هەر شێوەیەک کە دەتوانن سەرپۆش لەسەر ئەو کارەساتە بنێن، بەڵام ئاگادار نین ئاگرو تینی ئەم کارەساتە هەموو ماڵپەڕکانی گرتووەتەوە و بە هیچ شێوەیەک سەرپۆشی لەسەر دانانرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …