پێنج شه‌ممه‌ 14 ئازار 2024

مامۆستایەکی بەندکراوی کورد دەبێت ٨ مانگی دیکە لە زیندان بمێنێتەوە

 بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە زیندانی ناوەندی شاری تەورێز ڕاگیراوە،لە دوای ١٠ ساڵ ڕاگرتن لە زیندان، بە هۆی دژایەتی دەزگایی داوەریی ڕژیمی ئێران، دەبێت ٨ مانگی دیکە لە زیندان بمێنێتەوە.

بەندکراوی سیاسی کوردبە ناوی محەممەد ئەمین ئاگووشی،  خەڵکی پیرانشار کە دوایی ١٠ ساڵ بەندکران، سەرەڕایی کۆتایی هاتنی ماوەی حوکمەکەی، بە پێی دەسووری بەرپرسانی دەزگای دادوەریی ڕژیم لە شاری تەورێز، دەبێت ٨ مانگی دیکە لە زیندان بمێنێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ماوەی حوکمی ١٠ ساڵەی محەممەد ئەمین ئاگووشی لە ڕێکەوتی ١٢ گەلاوێژ کۆتایی پێدێت و دەبێت ئازاد بکرێت، ناوبراوپێش ئەوەی دوور بخرێتەوە ٨ مانگ لە زیندان دەستبەسەر بووە، بەلام دادوەر و قازی دۆسیەی ناوبراو لە شاری ورمێ دەڵێن ئەم ٨ مانگە لەسەر حوکمی محەممەد ئەمین هەژمار ناکرێ و دەبێت  ٨ مانگی دیکە لە بەندیخانە بمێنێتەوە.

محەمەد ئەمین ئاگووشی لە ساڵی ١٣٨٦ی هەتاویدا بە تۆمەتی  سیخوڕی و هاوکاری بۆهەرێمی کوردستان دەستبەسەر و بە تۆمەتی موحاربە( دژی خودا) سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.

حوکمی ئیعدامی ناوبراو لە ساڵی ٨٩ی هەتاویدا بۆ دە ساڵزیندان کەم کرایەوە،محەمەد ئەمین لە ماوەی ١٠ ساڵی ڕابردوودالە بەندیخانەکانی  ورمێ، زاهیدان و تەورێز ڕاگیراوە.

 

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …