هه‌ینی 11 تشرینی یه‌كه‌م 2024

پەیامی هاوخەمی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی  كورستانی ئێران بە بۆنەی رووداوی شاری سنە

بەداخەوە سەعات 2ی سەرلەبەیانی چوارشەممە 20ی پووشپەری 1397 ، لەروداوێكی دڵتەزێنی پێكدادانی بارهەلگرێكی سووتەمەنی لەگەڵ ئوتووبوسێكی موسافیری و كەوتنەوەی ئاگر 27 هاوەڵاتی كورد گیانیان دا و ژمارەیێكی بەرچاویش بریندارن.

ئەوە یەكەمجار نییە روداوی هاوشێوەی لەم چەشنە كارەساتبارە لە جادە و رێگاوبانەكانی كوردستان روو دەدا و تا ئێستاش چەندین جار نارەزایەتی بەرین لەو پێوەندییەدا لە لایەن خەڵكەوە پیشان دراوە كە بەداخەوە هیچ پێراگەیشنێكی پێنەكراوە و ئەو جۆرە روداوانە هەر وا گیانی خەلكی بێ تاوان دەستێنێ‌.
ئەوەی جێگەی داخە بە جێگەی ئەوەی هێزەكانی رژیم خەمی خەڵك كەم كەنەوە و زیانی زیاتری ئەو روداوە كۆنترۆڵ بكەن بە ماشینی دژە شۆڕش هاتوونەتە شوێنی روداوەكە و لەگەڵ خەڵكی زامدار تێكگیراون و بەو هۆیەوە كۆمەلێك خەڵك بریندار و دەستبەسەر كراون.

بە پێی زانیارییەكان ئەو بارهەلگرە باری سووتەمەنی قاچاغی پێ بووە و یەك لەو هەزاران بارهەڵگرەیە كە لە ژێر سەرپەرشتی سپای پاسدارانەوە هاوردە دەكرێ‌ و دەگوازرێتەوە بۆ وەڵاتانی تر.
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران ویرای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەس و كاری قوربانیانی ئەو روداوە دلتەزینە و هیوای باشبوونەوەی خێرا بۆ برینداران ، تاوانی سەرەكی روودانی ئەوجۆرە كارەساتانە دەخاتە پاڵ دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران و بە دیاریكراویش سپای پاسداران كە بەشی سەرەكی كەرتی ئابووری رژیمی لەدەستە و مافیای قاچاخ لەوەڵاتی ئێرانە.

ناوەندی هاوكاری حیزبەكانی كوردستانی ئێران

20ی پوشپەری 1397

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …